سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی فەڕەنسا دەکات
ئهمڕۆ چوارشەممە 11/29، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حكومهتى ههرێمى كوردستان، پێشوازی له يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فهڕەنسا له ههرێمى كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە کونسولی گشتی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی و هيواى سهركهوتنى بۆ خواست و پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیى دوولایەنە دەربڕی.
كونسولى گشتيى فەڕەنسا، ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان پێگەیەکی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆک و خەڵکی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
تاوتوێکردنی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی دیدارەکە بوو.