سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پێشوازی له ڕابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى ده‌كات
![](/media/23449/photo_4_2023-11-11_16-12-03.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133441819580000000)
ئه‌مڕۆ شەممە 11/11، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی له عيرفان عەلی عه‌بدولعه‌زيز، ڕابه‌رى گشتیی بزووتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەیان و هەڵبژاردنەوەی بە ڕابەڕی گشتیى بزووتنەوەی ئیسلامی، پیرۆزبایی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ کرا و جەخت لە گرنگیی هاوهەڵوێستی و یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان بۆ بەرگریکردن لە قەوارەی دەستووری هەرێم و مافەکانی گەلی کوردستان کرایەوە.