سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
![](/media/23057/photo_3_2023-10-23_17-51-20.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190890000000)
ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاریى و پەرەسەندنەکانی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا به ڕێگەی گفتوگۆ و بەشێوەیەکی ئاشتیيانە و پاراستنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتە جیاوازەکانی سووریا و پێویستیی تەبایی و ئاشتی نێوان گەلان و بەتایبەتی کورد و هۆزە عەرەبەکان کرایەوە.