سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەرمینیا دەکات
![](/media/22614/img_20231007_113342_954.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190870000000)
ئەمڕۆ شەممە 10/7 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارشاک مانۆکیان کونسولی گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بۆ ماڵاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی ئەرمینیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە کوردستان کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست.
کونسولی گشتیی ئەرمینیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و پشتگیریکردنیان لە ماوەی کارکردنیدا.