سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی نوێی چین دەکات
![](/media/22827/photo_3_2023-10-16_12-10-08.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190870000000)
ئەمڕۆ دووشەممە 10/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە لیو جیون کونسولی گشتیى نوێی کۆماری میللی چین لە هەرێمی کوردستان كرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە کونسولی گشتیی چین کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
کونسولی گشتیی چین، وێڕای ستایشکردنی پێشکەوتن و ئاوەدانیی هەرێمی کوردستان، کورتەیەکی لهبارەی کار و چالاکیی و پرۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستان خستەڕوو، بەتایبەتی لە بوارەکانی پەرەپێدانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و خوێندن و ژینگەپارێزیدا.