پەیامێکی سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
![](/media/22333/whatsapp-image-2021-07-10-at-43414-pm-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدی پێشمەرگەی قارەمان عەقید قەهار جەوهەر قەهار و هاوڕی جەوهەر ڕەحمان دەکەم و هاوخەمیانم کە بە داخەوە دوێنێ لە ڕووداوێکی نەخوازراودا لە مەخموور شەهید بوون. خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بەهەمووان ببەخشێت.
هەروەها سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی شەهیدان لە سوپای عێراقیش دەکەم. گیانیان شاد بێت و جێگەیان بەهەشت بێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان