سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات
ئهمڕۆ دووشهممه 10/9 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له كريستيانه هۆمان باڵيۆزى نوێى ئهڵمانيا له عێراق و شاندێكى ياوهرى كرد.
سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە باڵیۆز کرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست. سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی هاوکاریی و پشتیوانیی ئەڵمانیای لە هەرێمی کوردستان کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە، تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی ڕێزگرتن لە سیستەمیی فیدراڵی و پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و گشت پێکهاتەکان لە چوارچێوەی دەستووردا.
باڵیۆزی ئەڵمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕی، بە تایبەتی لە بوارەکانی وەبەرهێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.