سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا دەکات
![](/media/23049/photo_2_2023-10-23_14-07-49.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190890000000)
ئەمڕۆ دووشەممە 10/23، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە د.ئیبراهیم ساڵح سەرۆکی
کۆنگرەی نەتەوەیی کورد لە باکووری ئەمەریکا(KNC) کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا دەربارەی کار و پڕۆژە و چالاکییەکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد و ڕەوەندی کوردستانی لە باکووری ئەمەریکا بە گشتی ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە یەکخستنی هێز و تواناکانی ڕەوەندی کوردستانی لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان کرا.