پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
 
			
		بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕاگەیاندنکاری ناسراوی عەرەب و وەزیری پێشووتری ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیریی ئوردن ساڵح قەللاب-م بیست. خوالێخۆشبوو ساڵح قەللاب داکۆکیکارێکی دیاری مافەکانی گەلی کوردستان بوو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و هاوڕێکانی ببەخشێت.
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان