سەرۆکی حکومەت بریندارانی کارەساتەکەی بەخدێدا بەسەردەكاتهوه و بەشداری لە پرسەی قوربانییان دەکات
![](/media/22516/photo_2023-09-30_18-22-03.jpg?crop=0,0.28631792376317922,0,0.18932076236820761&cropmode=percentage&width=1200&height=630&rnd=133433190860000000)
ئێوارهى ئهمڕۆ شهممه 9/30 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، سەردانی نهخۆشخانهى ئيمێرجێنسى له شاری ههولێر کرد و بريندارانى ڕووداوى ئاگركەوتنەوەى بەخدێدا (حەمدانییە)ی بهسهركردهوه و له دۆخى تەندروستییانی پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرای بۆ خواستن.
سهرۆكی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ پێشکەشکردنی ههموو پشتگيرى و یارمەتییەکی پێویست بۆ بريندارانی ئەو کارەساتە دووپات كردهوه.هەروەها سوپاسی وەزارەتی تەندروستی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کرد کە لەگەڵ ڕوودانی کارەساتەکە، دەستبەجێ بە هانای لێقەوماوانەوە چوون.
پاشان سەرۆکی حکومەت لە قەزای عەنکاوە، بەشداری لە پرسە و ماتەمینی قوربانییانی کارەساتەکە کرد و پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە کەسوکار و بنەماڵەکانیان گەیاند.