سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە
![](/media/22193/photo_5_2023-09-14_21-44-02.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190850000000)
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لە شاری بەغدا مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری لەگەڵ فالح فەییاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ.
لەمبارەیەوە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی پاڵپشتیی خۆی بۆ هەر هەوڵێک دەربڕی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان، بەتایبەتی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان .