Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆک کۆماری فیدراڵ کۆبووەوە

ئەمرۆ پێنجشەممە لە بەغدا ، شاندی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت ، لەگەڵ لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە .
لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییەکانی هەولێرو بەغدا تاوتوێ کران، هەروەها گفتوگۆ لەسەر دۆخی کەرکووک و شنگال و شایستە داراییەکانی هەرێم کرا .
سەرۆکی حکومەت داوای لە سەرۆک کۆمار کرد وەکوو پارێزەری دەستوور ، دەسەڵاتەکانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بەکار بهێنێت .