Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ، لە درئژەی سەردانەکەی بۆ بەغدا ، سەرۆکی حکومەت و شاندی یاوەری لە چەند دیدارێکی جیادا ، لەگەڵ خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادەی عێراقی، ئەیاد عەللاوی ، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی و حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر کۆبووەوە.
لەو کۆبوونەوانەدا ، سەرۆکی حکومەت داوای کرد هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق پاڵپشتی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی هەرێم بن و مافەکانیان وەک هاووڵاتییانی دیکەی عێراق پێ بدرێت و پارێزراو بێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان تێکەڵ بە بابەتی سیاسی نەکرێت و پاڵپشتی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی کێشەکان بن.