سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی بەریتانیا دەکات
![](/media/22417/photo_5_2023-09-25_14-06-36.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190850000000)
ئەمڕۆ دووشەممە 9/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ڕۆزی کەیڤ کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایی و بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو .
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی لەمێژینە و دۆستانەی نێوان هەرێمی کورستان و بەریتانیا ، سوپاسی کونسولی گشتی کرد کە لە ماوەی کارکردنیدا، کاری بۆ بەرەوپێشبردن و پتەوکردنی پەیوەندی دوولایەنە کردووە و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.
کونسولی گشتیی بەریتانیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ کارئاسانی و هاوئاهەنگیکردنی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.