پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
![](/media/22333/whatsapp-image-2021-07-10-at-43414-pm-1400.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190240000000)
ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە ( بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین .
پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات . هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم .
دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندروستی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان