Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە

لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەیەکدا، سەرۆکی حکومەت باسی لە دۆخی خراپی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد بەهۆی نەناردنی مووچەی مانگانەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە لەکاتێکدا مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق خەرجکراوە، بەڵام سێ مانگە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە، بۆیە جەختی لە گرنگیی و پێویستی ناردنی شایستە داراییەکان و پاراستنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد.
سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ئامادەیی نیشاندا هاوکاربێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێت.