Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کۆبووەوە

لە درێژەی کۆبوونەوەکانی شاندی باڵای حکومەتی هەرێم لە بەغدا ، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراقی عەممار حەکیم کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی پەرۆشی و پاڵپشتی خۆی بۆ چارەسەرکردنی هەموو پرسەکان لە ڕێگەی گفتوگۆوە دەربڕی.