Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا دەکات

ئەمڕۆ شەممە 9/23 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوای لە شاندێکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا(ئەنەکەسە) کرد کە لە عەبدولحەکیم بەشار و ئیبراهیم برۆ ئەندامانی ئەنجومەنەکە لە ناو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا پێکهاتبوو.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی گشتیی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا .
جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی سووریا بە شێوەیەکی ئاشتییانە و دابینکردنی ماف و داخوازییە ڕەواکانی گەلی کورد کرایەوە.