سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سعوودی دەکات
![](/media/22074/img_1105.jpeg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133433190840000000)
ئەمڕۆ دووشەممە 9/11 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی عەرەبستانی سعوودی بە سەرۆکایەتی سەعد ئەلشەهرانی بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی ئەو وڵاتە کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عەرەبستانی سعوودی لە بواری برەودان بە وەبەرهێنانی سعودی لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرا .
سەرۆکی حکومەت وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندیی دۆستانە و مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و سعوودیە، کورتەیەکی دەربارەی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و ئاسانکاریکردن بۆ وەبەرهێنەرانی ناوخۆ و دەرەوە خستەڕوو.
بریکاری وەزارەتی وەبەرهێنانی عەرەبستانی سعوودی، خواستی پتەوکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە، بەتایبەتی لە بوارەکانی گەشتوگوزار و کشتوکاڵ و وەبەرهێناندا.