Skip to the content

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکوومەت سوپاسی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ دەکات

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ٩/١٧ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ محەمەد شیاع سوودانی کرد.
لە پەیوەندییەکەدا، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵی کرد بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەبارەی دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها هیوای خواست ئەم ڕێککەوتنە ببێتە بنەمایەک بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی گفتوگۆ و بەپێی دەستوور و ڕێککەوتنەکان.