Skip to the content

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام ( د.خ)

به ‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حەزرەتی محه‌مه‌د( دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ‌ گشت موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
هیوادارم ئه‌و بۆنه‌ پیرۆزه‌، ببێته‌ هۆی گرنگیدان بە بەها و ڕەوشتە بەرزەکانی ئایین و پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە و تەبایی و خوشەویستی لەنێوان گەلان و ئایینە جیاوازەکان.
 
مه‌سرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان