سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە
![](/media/26168/photo_5_2024-04-22_20-57-45.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133582916230000000)
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 4/22، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتيی هەولێر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیيان لە سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و شاندێکی یاوەری کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکی هاوبەشدا کە چەندین بەرپرسی باڵای هەرێمی کوردستان تێیدا ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا. هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ لە ڕێگەی دانوستان و لەسەر بنەمای دەستوور، هەروەها برەودان بە هاوئاهەنگی و هاریکاريی هاوبەش لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بارزگانی و وەبەرهێناندا.