سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاکستان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 8/27، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەمەد زیشان ئەحمەد، باڵیۆزی پاکستان لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و پاکستان ئاڵوگۆڕ کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ڕەوەندی پاکستانی لە هەرێم و دەرفەتەکانی کردنەوەی کونسولخانەی پاکستان لە هەرێمی کوردستان لە داهاتوودا کرا.