Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 8/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلاوس شترایشەر، كونسولی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان کرد، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی کونسولی گشتیی و حکومەت و گەلی ئەڵمانیای کرد بۆ پەیوەنديی دۆستانە و پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان، هەروەها خواستی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.

کونسولی گشتیی ئەڵمانیا پێزانینی بۆ پشتگیری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسولخانە دەربڕی و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.