سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12/19 مەسرور بارزانى سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە د.محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گۆڕانکاریی و پەرەسەندنەکانی سووریا تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی لە دەرهاوێشتە نەرێنییەکانی ململانێ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
لەبارەی دۆخی سووریاش، جەخت لە گرنگی و پێویستی ڕێزگرتن و پاراستنی مافی پێکهاتە جیاوازەکان و لە نێویشیاندا گەلی کورد کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، دووپات لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووریی و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان کرایەوە.