سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری گەشەپێدانی بەردەوامی بەحرەین کۆبووەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی کانوونی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ شانشینی بەحرەین، لە شاری مەنامە، لەگەڵ نوور بنت عەلی ئەلخولەیف، وەزیری گەشەپێدانی بەردەوام و سەرۆکی ئەنجومەنی گەشەپێدانی ئابووريی بەحرەین کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بواری هەمەجۆرکردنی ئابووری و سەرچاوەکانی داهات و برەودان بە وەبەرهێنان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا.
سەرۆکی حکومەت ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەحرەین و بڕیارە لەگەڵ شا و جێنشینن و سەرۆک وەزیران و بەرپرسە باڵاکانی بەحرەین کۆببێتەوە و گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە بکات.