سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە
![](/media/25560/img_20240229_233325_259.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133537124110000000)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ئەلیسا سلۆتکین کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئەندامی کۆنگرێس سلۆتکین بەخێرهاتنی سەرۆکی حکومەتی کرد و گوتی خۆشحاڵین بە بینینەوەی دۆستەکانمان لە واشنتن. نیگەرانیی قووڵی خۆشی بەرامبەر بەئامانجگرتنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان نیشاندا.
یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکە ، تاوتوێکردنی دۆخی کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا و پێشێلکردنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان بوو لەلایەن دادگای فیدراڵ.
هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پاراستنی مافی پێکهاتەکان و پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە .