سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆنگرێسمان ماریۆ دیاز بالارت کۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ ئەندامی کۆنگرێس ماریۆ دیاز بالارت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە سەر بنەمای دەستوور تاوتوێ کرا.
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان و بەردامبوونیی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی.