سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق دەکات
ئەمڕۆ چوارشەممە 2/21، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە فوتۆشی ماتسومۆتۆ، باڵیۆزی ژاپۆن لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پرۆژەکانی ئاژانسی جایکای ژاپۆنی لە هەرێمی کوردستان ئالوگۆڕ کرا، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئاو و ئاوەڕۆ و وزە. باڵیۆزی ژاپۆن پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتگیریی ژاپۆنی کرد و خواستی برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و ژاپۆنی دووپات کردەوە.