سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی
 
			
		ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2/11، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە دوبەی و لەلایەن خەلیفە شاهین ئەلمەرەر، وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات پێشوازی لێ کرا.
سەرۆکی حکومەت بە بانگهێشتی تایبەتیی شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی بەشداری لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان دەکات کە لە ڕۆژانی 12-14 /2 لە شاری دوبەی بەڕێوە دەچێت و بڕیارە گوتارێکیش بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە سەرۆک و سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای جیهان پێشکەش بکات.
 
                                    
                                                                     
                                    
                                                                     
                                    
                                                                    