سه‌رۆكی حکومەت پيرۆزبايى له سه‌رۆكی ئازەربایجان دەکات
ئه‌مڕۆ شەممە 2/10، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، نامەیەکی پيرۆزبايى بۆ ئيلهام عەلييێڤ، سه‌رۆككۆمارى ئازه‌ربايجان نارد، بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى به سه‌رۆكى وڵاته‌كه‌ى.
لە نامەکەدا سه‌رۆکی حکومەت، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک عەلیێڤ دەکات، بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆمار و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ دەخوازێت.
سەرۆکی حکومەت هەروەها ئامادەییی هه‌رێمى كوردستانی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.