Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 2/13 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ ئەحمەد ئەبو غەیت، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کۆمکاری عەرەبی و هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هەڵوێستی کۆمکاری عەرەبی کرد لە سەرکۆنەکردنی هێرشی موشەکیى ئەم دواییە بۆ سەر هەولێر.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد و سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ پێگەی گرنگ و خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا.