سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەمەریکا
![](/media/25419/img-20240225-wa0002.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133533415010000000)
ئێوارەی ڕۆژی شەممە 2/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە بانگهێشتێکی فەرمی گەیشتە واشنتنی پایتەختی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.
سەرۆکی حکومەت بەسەرۆکایەتیی شاندێکی حکومی، چەندین دیداری لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا لە کۆشکی سپی و وەزارەتی دەرەوە و کۆنگرێس دەبێت.
تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکان، پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکەیە.
شاندی یاوەری سەرۆکی حکومەت لە وەزیری پێشمەرگە و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و چەند بەرپرسێکی دیکە پێکهاتوون.