سهرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق کرد

ئهمڕۆ چوارشهممه 1/31، مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازى له ئيسپن ليندباك، باڵيۆزى نهرويج له ئوردن و عێراق كرد.
لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.
باڵیۆزی نەرویج نیگەرانی بەرانبەر هێرشی ئەم دواییەی سەر هەولێر دەربڕی و هاوخەمیى خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشەکە بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.سەرسامیى خۆيشی بە خۆڕاگری و هاوهەڵوێستیى گەلی کوردستان بەرانبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی کرایە سەر هەولێر نیشان دا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانی و هاوسۆزیى نەرویجی کرد و جەختی کردەوە کە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی گرنگ و کارای خۆی لە پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی بگێڕێت.