Skip to the content

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ جاسم محەمەد ئەلبدێوی، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی ھاریکاریى وڵاتانی کەنداو کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، هێرشی سەر هەولێر و هەوڵەکانی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بە توندی سەرکۆنە کرا.
پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.