سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌نگاريا كۆبووه‌وه

ئه‌مڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، لە داڤۆس، له‌گەڵ کاتالین نۆڤاک، سه‌رۆكى هه‌نگاريا کۆبووەوە.
له كۆبوونه‌وه‌کەدا دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە تاوتوێ کرا.
سەرۆکی هەنگاریا، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیى خۆی بۆ گیان لەدەستدانی خەڵکی سڤیل لە هێرشەکەی سەر هەولێر دەربڕی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەت سوپاسیی هاوخەمی و پشتیوانیی سەرۆکی هەنگاریای کرد و جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ناوچەکە دەبێت.