سەرۆکی حکومەت لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن کۆبووەوە
![](/media/24737/photo_2_2024-01-18_16-40-12.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133500587810000000)
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1/18 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ عەیدەرۆس زوبەیدی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن و سەرۆکی ئەنجومەنی ئینتیقالیى باشوور کۆبووەوە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرۆکایەتیی یەمەن، بە توندترین شێوە هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
سەرۆکی حکومەت جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان فاکتەری سەقامگیری دەبێت لە ناوچەکە.