سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ژمارەیەک لە وەزیرانی بەحرەین کۆدەبێتەوە
![](/media/24672/img_20240116_205335_102.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133499012180000000)
ئەمڕۆ سێشەممە 1/16 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داڤۆس، لەگەڵ شاندێکی شانشینی بەحرەین بە سەرۆکایەتیى شێخ سەلمان بن خەلیفە ئال خەلیفە، وەزیری دارایی و ئابووری نیشتمانی کۆبووەوە.
شاندەکە بە ناوی شا حەمەد بن عیسا ئال خەلیفە، شای بەحرەین، سەرکۆنەی هێرشەکانی سەر هەولێریان کرد و پرسە و هاوخەمیى وڵاتەکەیان بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
شاندەکە ئامادەیی شانشینی بەحرەینیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا نیشان دا.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی شانشینی بەحرەین و بەتایبەتی شا حەمەد بن عیسای کرد و خواستی بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی دووپات کردەوە.