Skip to the content

سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە د. عەلی قەرەداخی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1/8، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د. عەلی قەرەداخی، پیرۆزبایی سەرکەوتنی کارەکانی کۆنگرەی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان و هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتییەکە لێکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لەپێناو خزمەتکردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلانی ستەملێکراو، لە نێویشیاندا گەلی کوردستان.
سەرۆکی یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمان، سوپاس و پێزانیی خۆی و یەکێتیی جیهانیی زانایانی موسڵمانی بۆ پەیوەندیکردن و پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەت دەربڕی.