سەرۆکی حکومەت پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە وەزیری دەوڵەت لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا پێ گەیشت
ئه‌مڕۆ هەینی 1/19 مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی له تۆبياس ليندنهر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا پێ گەیشت.
وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا بەتوندی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و پرسە و هاوخەمی و پشتیوانیی وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیری و هاوسۆزیى ئەڵمانیای کرد.
هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئەرکەکانیان بۆ هاوکاریکردنی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.
چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانى هەرێم، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.