سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهگەڵ وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی سعوودی کۆبووەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ بەندەر ئەلخورەیف، وەزیری پیشەسازی و سامانی کانزایی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و وەبەرهێناندا کرا.