سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چێک کۆبووەوە
![](/media/24708/photo_2_2024-01-17_19-23-53.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133499822050000000)
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/17 مەسرور بارزانى، سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان لە داڤۆس، لهگەڵ یان لیڤاسکی، وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک کۆبووەوە.
وەزیری دەرەوەی کۆماری چێک، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشی ئێرانی بۆ سەر هەولێر و کوشتنی خەڵکی سڤیل کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەی بۆ ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە. ئاماژەشی بەوە دا کە بەم نزیکانە شاندێکی گەورەی بازرگانیی چێکی، سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی هاوسۆزی و پشتیوانیی کۆماری چێکی کرد و ئامادەیی هەرێمی کوردستانی بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی.