پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی یارانی قەوڵتاس
بەبۆنەى هاتنی جەژنى یارانی قەولتاس، گەرمترین پیرۆزبایى ئاڕاستەی خوشک و برایانی کاکەیى (یارسانان) لە کوردستان و
جیهان دەکەم،هیوادارم لە کەشێکی پڕ لە خۆشی و ئاسوودەییدا جەژن بەسەر ببەن.
کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی گەلی کوردستانن و ڕۆڵێکی دیار و گرنگییان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و هەمیشە بە ڕێز و پێزانینەوە، خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانەکانیان بەرز دەنرخێنین و پابەندبوونمان بە داکۆکیکردن لە مافەکانیان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز و هەر لە شادیدا بژین.
مەسرور بارزانى
سەرۆکى حکومەتی هەرێمى کوردستان