Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 7/3، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پیتەر شتێپانیک، باڵیۆزی کۆماری چێک لە عێراق کرد بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ ئەو ماوەیەی کاری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردووە. هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵیۆزی چێک پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی دەربڕی و خواستی بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکان دووپات کردەوە.