Skip to the content

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە پارێزگاری دهۆک عەلی تەتەر کرد بۆ کۆچی دوایی (ڕێدیر)ی برای.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
پارێزگاری دهۆک ، سوپاس و پێزانینی خۆی و بنەماڵەکەی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.