سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی غەدی سووریا دەکات
![](/media/27893/img_20240706_160426_407.jpg?anchor=center&mode=crop&width=1200&height=630&rnd=133647446560000000)
ئەمڕۆ شەممە 7/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی ڕەوتی (الغد)ی سووری کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە.