Skip to the content

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

هەوڵی تیرۆرکردنی بەڕێز ئەکرەم ساڵح بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکەم و پێویستە دەزگا پەیوەنددارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن.
هەر کەس و لایەنێک لە پشت ئەم هەوڵە ترسنۆکانەیە بێت، تەحەمولی بەرپرسیارەتی ئەنجامەکان دەکات و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەريمی کوردستان