Skip to the content

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/6، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی محەمەد سادق موعتەمدیان، پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئیسماعیل زارعی کوشا، پارێزگاری کوردستان و محەمەد تەیب سەحرایی، پارێزگاری کرماشان و ژمارەیەکی دیکەی بەرپرسانی ئێران ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و هاریکاری و هاوئاهەنگی لە بوارەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و ئاسانکاری بۆ هاتووچۆ و گەشتیاران لە نێوان هەردوولادا کرا، بەتایبەتی ئامادەکارییەکانی پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی باشووری عێراق.

هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پتەوکردن و پێشخستنی پەیوەندییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.