سەرۆکی حکومەت سەردانی تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 6/27، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، سەردانی کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری ناسراو موحسین دزەیی کرد.
سەرۆکی حکومەت لە دۆخی تەندروستی پرسی و هیوای سەلامەتی بۆ خواست.