Skip to the content

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

ئەمڕۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون، سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا کرد بۆ کۆچی دوایی باوکیان کە ئەمە دەقی پرسەنامەکەیە؛

بەڕێزان:
ئوسامە نوجەیفی، ئەمینداری گشتیی حزبی متحدون و سەرۆکی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەسیل نوجەیفی، پارێزگاری پێشووتری نەینەوا.

بۆ کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو حاجی عەبدولعەزیز نوجەیفی، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان